فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە بابەتێکى تایبەت بەکارى ئۆنلاین و کاریگەرى لەسەر گۆڕانى کەش و هەوا دەکەن
لە درێژەی پرۆگرامی ڕاهێنانى خولى هاوینە لە پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە سمینارێک کرد، کە تایبەت بوو بەکارکردن لە دورەوە.
بۆ ئەو مەبەستە د ئایگون کام، جەستینا تریپنەر هرابی (Aygün Kamm, Justyna Trippner-Hrabi) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى لۆدز، بابەتێکى بە ناونیشانی کارکردن لە دوورەوە: چارەسەرێکی بەردەوام و پێویست بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (Working remotely: a sustainable and necessary solution to climate change) پێشکەش بەفێرخوازانى بەشداربوى خولەکە کرد، بۆ ئەوەش لە ڕوانگەى جیاوازە باسى لە لایەنە باش و خراپەکانی کارکردن لە دوورەوە و، کاریگەرییەکانی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا، لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەى بەوەکرد، کە نەبوونی کارلێک و شێوازی کارکردنی وەک تیمێک لە کاری ئۆنلاین و دەبێتە هۆى کەمبونەوەى پیسبوونی ژینگە، بۆ ئەو مەبەستەش هانى فێرخوازانیدا گرنگى بەکارى ئۆنلاین بدەن لە پێناو پاکڕاگرتنى ژینگە.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەکۆمەڵێک پرسیاریان خستەروو، کە سەرجەمیان تایبەت بوون بەلایەنە جیاوازەکانى بابەتەکە و، ڕێگاکانی سود وەرگرتن لە کاری ئۆنلاین و، شێوازە کاریگەر لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا هەیە و، ئەگەری بەکارهێنانی لە عێراق و وڵاتانى ناوچەکە، بۆ ئەوەش لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.