فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخراوى (Na Fali) خێرخوازى بەسەر دەکاتەوە
لە پەراوێزى بەشداریکردنى لە خولى هاوینەى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا، فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخراوێکى خێرخوازى بەسەر دەکاتەوە.
هەڵمەت مستەفا، فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ئێستا لەگەڵ گروپێک لە فێرخوازانى زانکۆکەى لە پۆڵندایە، لە شارى لۆدز سەردانى ئەو ڕێکخراوە خێرخوازیەى کرد، کە بۆ ماوە ساڵانێک وەک خۆبەخش کارى لەگەڵ کردون، لە میانەى سەردانەکەشیدا، لێپرسراوان و بەشێک لەو کارمەندانەى ڕێکخراوەکەى بینى کە لە ساڵى (٢٠١٤) لە عێراق کارى لەگەڵ کردون، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆیان لەبارەى بەردەوامى کارى خێرخوازى کرد.
لە ساڵى (٢٠١٤) کاتێک داعش ڕوى لە عێراق کرد، ژمارەیەکى زۆرى ناوچە جیاوازەکانى عێراق ئاوارە و دەربەدەر بوون، لەو ماوەیەدا ژمارەیەکى زۆرى ڕێکخراوى نێوەدەوڵەتى لە بوارە جیاوازەکان ڕویان لە کوردستان و عێراق کرد بۆ خزمەتکردن بەو خەڵکە لێقەوماوە، ڕێکخراوى (Na Fali) خێرخوازى پۆڵندیش یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانە و، چەندین کارى خێرخوازى ئەنجامدا، لەو کاتەدا (هەڵمەت مستەفا) کە ئێستا فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێرە، وەک خۆبەخشێک لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە کاریکردوە بۆ خزمەتکردن بەکەسانى لێقەوماو و دەربەدەر.