فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا کۆمەڵێک چالاکى زانستى بەڕێوەدەبن
لە بەردەوامى کار و چالاکیە زانستیەکانیاندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى تەواوکردنى کۆرسەکانى خوێندنەکەیاندا، کۆمەڵێک چالاکى جۆراوجۆر لە تاقیگەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) بەڕێوەدەبەن.
بۆ ئەو مەبەستە هەریەک لە ڕەزان ڕائد و عبدالرحمان یعرب فێرخوازانى بەشى (بایۆمیدیکاڵ) توێژینەوەیەک لەبارەى نانۆگەردیلەکان ئەنجام دەدەن، توێژینەوەکانیان بە پلەی یەکەم پەیوەندییان بە دیاریکردنی کاریگەرى نانۆگەردیلەکانە لەسەر ڕیشاڵە گەورەکانی مرۆڤی زیندوو، لەو چوارچێوەیەدا ڕەزان ڕائد لە توێژینەوەکەیدا نانۆگەردیلەکانی پرتەقاڵى بە نموونە وەرگرتووە، هاوکات عەبدولڕەحمان یەعربیش لە توێژینەوەکەیدا هەنارى بە نموونە وەرگرتووە.
لەلایەکى دیکەوە؛ ڕەزان ڕائد چالاکییەکی دیکەى زانستی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بەو میکانیزمە ئاڵۆزانەی کە پەیوەندی هاوژیانی نێوان ڤیتامینەکان و کانزاکان و تەندروستی مرۆڤ بەڕێوەدەبەن، ئەو فێرخوازە لە ڕێگەی توێژینەوەکەى ڕۆڵی گرنگی ئەم ماددە خۆراکییە بچووکانە ئاشکرا دەکات لە بەهێزکردنی بەرگرییەکانی جەستە لە دژی هێرشی نەخۆشی، لە ئەنجامدا بۆى دەرکەوت پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان بەرگری و پێکهاتە خۆراکیەکان هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی چارەسەری ئەگەری کانزاکانی دژە هەوکردن لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا.
هاوکات عومەر عادل عەباس لە بەشى (کارگێڕى کار) وەک بەشێک لە خولی (دارایی کۆمپانیاکان)، کە بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر (Katarzyna boratynska ) بەڕێوەدەچێت سەردانی مۆزەخانەی ناوەندی پارەی بانکی نیشتمانی پۆڵەنداى کرد (Poland national bank money center museum)، لە میانەى سەردانەکەیدا لە نزیکەوە ئاشناى قۆناغەکانى پەرەپێدان و گەشەسەندنى دراوی پۆڵەندا ئاڵوگۆڕى دراو و بازاڕی بۆرسەى ئەو وڵاتە بوو، هاوکات لە نزیکەوە یەکەمین یەکەم مێزی ژمێریار لەم بانکەدا بینى، کە بە کیبۆرد و حاسیبەی زۆر کۆن کارەکانیان ڕایکردوە.
لەلایەکى دیکەوە؛ هەریەک لە عومەر عادل عەباس و لعليا سمهر رافع لە بەشى (کارگێڕى کار) و عبدالرحمان یعرب لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) ، مئاب حسن عەلى مراد لە بەشى (شیکاریی کیمیایی پزیشکی)، سەردانى شارى (کراکۆڤ)یان کرد و، کۆمەڵێک ناوچەى کەلتورى و شوێنەوارى ئەو وڵاتەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى مێژو و کەلتور و کەلەپورى ئەو وڵاتە بوون.