فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکى تاقیگەیەکى زانستى بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (10/5/2023)، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ تاقیگەی BIO LAB)) بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن الغازی لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە میانەى سەردانە زانستیەکەدا، کە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بەشداریان تێدا کرد، لەلایەن (عومەر نەبیل)، بەڕێوەبەری تاقیگەکە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، پاشان لە نزیکەوە ئاشنایکردن بە نوێترین ئامێرەکانی بەکارهێنراو لە بوارەکانی پزیشکی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ڕەوتی کارەکان و میکانیزمی کارکردنی ئامێرەکان.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەکەدا، فێرخوازان خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردانە زانستیە پیشاندا، کە بەهۆیەوە توانیان وانە تیورییەکانى ناو کلاس بەشێوەیەکى پراکتیکى ببینن، ئەوەش بووە هۆى سەرخانکردنى زانیارییە زانستیە پزیشکیەکانیان.