فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دیاریان پێشکەش بەمنداڵان کرد
بۆ لە بیربردنەوەى خەم و ناسۆرەکانیان و، ڕەخساندنى ژینگەیەکى ئاسودە بۆ منداڵان، فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە شارى هەولێر دیاریان بەسەر منداڵانى نەخۆشى نەخۆشخانەى نانەکەلى بۆ نەخۆشیەکانى خوێن و شێرپەنجە دابەش کرد.
لە بەردەوامى چالاکى مرۆییەکان و زیاتر خزمەتکردنی چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتى دکتۆر ئامینە سەباح مەحمود جومعە، سەرۆکى بەش ، بە بەشداری دکتۆر موحسین حمیدی ئەلغازی، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣١/١٠/٢٠٢٢) لە نەخۆشخانەى نانەکەلى فێرخوازان سەردانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجەیان کرد و دیاریان پێشکەش کردن.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لە باری تەندروستی منداڵانیان پرسى، ئینجا کۆمەڵێک دیاریان پێشکەشکردن، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى منداڵان و خانەوادەکانیان.
لە کۆتایشد مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان هیواى زوو چاکبوونەوەیان بۆ منداڵان خواست، سەردانەکەش لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکە پێشوازی زۆر لێکرا.