لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکدا، فێرخوازانى بایۆمیدکاڵ چالاکیەکى گشتى بەڕێوەدەبەن
لەسەر ئاستی جیهان شێرپەنجەی مەمک بەربڵاوترین نەخۆشى شێرپەنجەیە، کە تووشی ژنان دەبێت، هەربۆیە مانگی تشرینی یەکەمى هەموو ساڵێک لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک (BCAM) دیاریکراوە.
لەو چوارچێوەیەدا، بەشی زانستە بایۆمیدکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر (زینە محمود) و (محمد محمد حسێن) فێرخوازانى قۆناغى دووەم چالاکییەکیان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد. لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٣٠/١٠/٢٠٢٢) بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستیان لەبارەى شێرپەنجە بەگشتى و شێرپەنجەی مەمک بەتایبەتى پێشکەش بەسەردانیکەرانى پارکەکە دا، هاوکات لەگەڵ هاوڵاتیان گفتوگۆیان لەبارەى چەند بابەت و نەخۆشیەکى دیکە کرد لەوانەش شێرپەنجەی پێست، تالاسیمیا، جەڵتەی دڵ، فشاری دەروونی، نەخۆشی ئەلزایمەر.
چالاکیەکەى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بووە مایەى خۆشحاڵى ئامادەبوان و، بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریان بەتایبەت هۆشیارى تەندروستى و، چۆنیەتى خۆپاراستن لە نەخۆشى و پەتا و دەردە کوشندەکان.