فێرخوازانى نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی نەخۆشخانەیەک دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥/١١١/٢٠٢٢، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی (جورشيلا)یان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی دکتۆر بێهناز شەهروخی سەحنا بەڕێوەچوو، فێرخوازان لە نەخۆشخانەکەدا، بەشى نەخۆشەکانى نەخۆشی گورچیلەیان بەسەرکردەوە، کە یەکێکە بەشە سەرەکیەکانى نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەى ڕوبەڕوى گورچیلە دەبێتەوە.
بۆ ئەو مەبەستە دکتۆر دڵشاد ڕۆژبەیانى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى گورچیلە، بەوردى باسى چۆنیەتی خۆپاراستن و هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی گورچیلەی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بۆ فێرخوازان کرد. پاشان دکتۆر ڕەنجەر شەهاب بەرپرسی بەشی شۆردنى گورچیلە باسى شێوازەکانی شۆردنی گورچیلە و ئەو دەرهاویشتە تەندروستیانە کرد کە لە کاتى شۆردنى گورچیلە ڕوبەڕوى نەخۆش دەبێتەوە.
سەردانەکە بووە دەرفەتێک بۆ چۆنیەتى باشتر ناسینى ئەو خواردن و خواردنەوانەى کاریگەریان لەسەر گورچیلە و چۆنیەتى خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانى گورچیلە هەیە.