فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی جمهوری بنەڕەتی کوڕانیان کرد
ڕۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠٢٢ بەشی پەروەردەی گشتی سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی جمهوری بنەڕەتی کوڕان ڕێکخست.
لەو سەردانەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید بەڕێوچوو، مامۆستا و فێرخوازان دوای لەلایەن مامۆستا ئاواز محمد حسن بەرێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، فێرخوازان دابەشى ناو پۆلەکان کران و، ڕۆڵی مامۆستایان لە بابەتە جیاوازەکان گێڕا و، توانا و بەهرەکانیان لە بوارى وانەوتنەوە دەرخست.
ئەم سەردانە مەیدانیانە، وەک بەشێک لە چالاکیە مەیدانیەکانى بەشی پەروەردەی گشتی دێ بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە ژینگەی پۆلی جیاواز و پراکتیزەکردنى وانەکان. لە کۆتاییدا مامۆستای یاریدەدەر دەشنێ عبداللە سعید سوپاسی بەرێوەبەر و گشت مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە کرد.