فێرخوازانى ژمێریاری لە شارى هەولێر بانکی عێراق بۆ وەبەرهێنان بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر درێژەى بەسەردانە زانستیەکانى دەدات بۆ بانکەکانى سنورى شارى هەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (11-05-2023)، بەسەرپەرشتى مامۆستا هاشم محمد خەیر سافی، فێرخوازانى قۆناغی یەکەم بەسەردانێکى زانستى بانکى عێراق بۆ وەبەرهێنانیان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستا و فێرخوازانى بەشى ژمێریارى بەگەرمى لەلایەن (سەرمەد عەبدوڵڵا محمد) بەڕێوەبەرى بانکەکە پێشوازیان لێکرا، دواى بەخێرهێنانیان کورتەیەکی لەبارەی سروشتی کار و مامەڵەى بانکەکەیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد بەتایبەت مامەڵەکانى پەیوەست بەوەبەرهێنان، کە بۆ سەرجەم چین و توێژە جیاکانى و سەرمایەداران بەردەستن.
پاشان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاى بانکەکەدا، فێرخوازان ئاشنای چۆنیەتی تۆمارکردنی کارەکانی ژمێریاری پەیوەست بە وەبەرهێنان بوون ، بەتایبەت حیسابکردنی ڕێژەی هاوبەشى و چۆنیەتی دابەشکردنی هەژمارەکانی سەر بە خۆ و تۆمارکردنی هەژماری وەبەرهێنان و حیسابکردنی قازانج و دابەشکردنی لە نێوان هاوبەشەکان و بانکدا
هەر لە میانەى سەردانە زانستییەکەدا پێداچوونەوە بە سیستمی کاری ژمێریاری لە بانکی وەبەرهێنانی ترانس عێراق و پێداچوونەوە بە گرێبەستی وەبەرهێنان و جۆرەکانی پارەدارکردن لەلایەن بانکەکەوە کرا، لە کۆتایشدا ڕێگەی بۆ فێرخوازان درا پرسیارەکانیان سەبارەت بە میکانیزمی وەبەرهێنان و هاوبەشیکردن بکەن، لەگەڵ ئەو ئاسانکاریانەی کە لەلایەن بانکەکەوە پێشکەش دەکرێن.