فێرخوازانی ئامادەیی قەدەم خێر سەردانی زانکۆی جیهان-هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٢ پۆلێک لە فێرخوازانی ئامادەیی قەدەم خێر لە شاری هەولێر سەردانی زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد و بەشی یاسایان بەسەرکردەوە.
فێرخوازان لەلایەن دکتۆر زوبێر زاهیر سەرۆکی بەشی یاسا پێشوازیان لێکرا، دواتر لە دیدارێکدا سەرۆکی بەشی یاسا کورتەیەکی لەبارەی ژیان لە زانکۆ بۆ فێرخوازان باسکرد، ئینجا بەشی یاسای پێناساندن و، وتی: بەشی یاسا یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری فێرخواز و دەرچوانی پۆلی دوانزە وەردەگیرێن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی بەشی یاسا باسی مەرج و ڕێنمایەکانی وەرگرتن و، سیستمی خوێندنی بۆ فێرخوازانی میوان ڕونکردەوە، وتیشی خوێندنی یاسا تەنها بابەتێکی تیوری نیە، بەڵکو لە بواری مەیدانیشدا بایەخ و ڕۆڵی گرنگی هەیە، دەرچوانن دەتوانن لە بواری دادوەریش کاربکەن، ئەوە جگە لەوەی وەک پارێزەر و دادوەر و تەنانەت کارمەندی ئاسایی کاربکەن، وتیشی ئەمەش وادەکات دەرفەتێکی فراوانی کارکردن بۆ دەرچوانمان هەبێ، جا چ لە کەرتی تایبەت بێ یان کەرتی گشتی.
لە کۆتایشدا، سەرۆکی بەشی یاسا هانی فێرخوازانیدا لە پاڵ زمانی کوردی خویان فێری زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی بکەن، چونکە لە ئەمڕۆدا بەدوو زمانی گرنگ بۆ بواری یاسا دادەنرێن.