فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی سەردانى فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەیان کرد
سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان- هەولێر، سەردانێکى مەیدانی و زانستی بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (16 ئادار 2022) بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕەشید میكائیل محمد، گروپێک لە فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە میانەى سەردانێکیاندا بۆ فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلایەن ئازاد محمد بەڕێوبەری پرۆتۆكۆلی فەرمانگەی پەیوەندییەكان پێشوازییەكی گەرمیان لێکرا.
لەسەرەتادا فێرخوازان بەشداری سیمنارێكیان كرد، كە لەلایەن دكتۆر سامان سۆرانی راوێژكار لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشیان كرا، لە سمینارەكەدا تیشك خرایە سەر گرنگی رۆڵی سیاسی و دبلۆماسی لە پەیوەندییەكاندا، هەروەک باسى پەیكەری کارگێڕى فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ فێرخوازان کرد، پاشان كۆمەڵێك پرسیارو ڕاگۆرینەوە لەگەڵ فێرخوازان ئەنجامدا.
لە كۆتا وێستگەى سەردانەكەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان هاوڕێ لەگەڵ ستافی پرۆتۆكۆلی فەرمانگەی پەیوەندییەكان دەرەوە چەند بەشێكی ناو فەرمانگەکەبان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشنایى کاروبارەکانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بوون.