پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان لە وۆرکشۆپێکى زانکۆى جیهان-هەولێردا
بۆ تاوتوێکردنى پەیوەندییەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و، حکومەتى عێراقى فیدراڵ، بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و دبلۆماسی لە زانكۆی جیهان – هەولێر، بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دكتۆر امجد صابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، ژمارەیەک لە مامۆستایان و شارەزایانى بوارەکە وۆرکشۆپێکى بەناونیشانى( میكانیزمی سیاسیی یاسای بۆ چارەسەری قەیرانی نەوت غاز لە نێوان هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێم) بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە لە ڕۆژانى (16 – 17 / 3 / 2022) لە هۆڵى (vip) لە زانکۆ بەڕێوەچوو، لە رۆژی یەكەمدا دوو تەوەر پێشكەشكران، یەكەمیان لەلایەن پڕۆفیسۆر دكتۆر خەلیل اسماعیل بەناونشانى ( رەهەندی سیاسی لە كێشەی نەوت غاز هەرێمی كوردستان) بوو، بۆ ئەوەش خوێندنەوەیەکى سیاسى بۆ بابەتەکە کرد، هەروەک لە بەشی دووەمدا لەلایەن دكتۆر سەردار قادر بابەتێکى دیکە بەناونیشانی (بەرێوەبەردنی سەرچاوە نەفتیەكانی بەپێ دستوری فیدراڵی) پێشکەش کرا، ئەوەش لەسەر بنەمایەکى دەستور تاوتوێى لایەنە جیاکانى بابەتەکەى کرد.
لەرۆژی دووەمی وۆرك شۆپەكەدا، بەهەمان شێوە دوو بابەتى دیکە پێشكەشكران یەکەمیان بەناونیشانى (كاریگەری قەیرانی نەوت وغاز لە سەر ئاسایشی ووزە لە هەرێمی كوردستان) بوو، کە لەلایەن دكتۆر كۆڤەند حسن شێروانی پێشکەشکرا.
لە تەوەری دووەم و کۆتایدا، دكتۆر مهند عبد رشید بەبابەتێک بەناونیشانى (هەڵبژاردەکانی هەرێمی كوردستان بۆ چۆنیەتى مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدرال سەبارەت بە نەوت و غاز)، لەو چوارچێوەیەدا چەند پێشنیازێک گەڵاڵەکران بۆ ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بتوانێ مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارانە بکات.
لە كۆتای هەر بابەتێکدا، دەرگای پرسیار و راگۆرینەوە بە رووی ئامادەبواندا كرایەوە چەندین پرسیارو بۆچوون سەبارەت بە تەوەركان بۆ چارەسەری قەیرانی نەوت و غاز پیشكەشكران، كە بوونە هۆی دەوڵەمەندكردنی تەوەرەکانى وۆرك شۆپەكە.