فێرخوازانی بەشی زمانىى ئینگلیزی بە گەشتێکی زانستی قوتابخانەیەکی نموونەیی بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (١٣/١١/٢٠٢٤) سەرۆکایەتى بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان- هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانی قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی لۆزانی تایبەت لە شاری هەولێر ڕێکخست.
ئەم گەشتە زانستیە، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر رۆژین حوسێن حوسێنی بەڕێوەچووو، لە میانەى گەشتە زانستیەکەدا سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا ئاکار شیرزاد بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان فێرخوازان بە پەرۆشەوە سەردانی پۆلەکانى خوێندنیان کرد و، لە نزیکەوە ئاشنابون شێوازە جیاوازەکانی وانە وتنەوە بوون، هەروەک مامۆستای قوتابخانە سۆران ئادم (مامۆستای ئینگلیزی ) کۆمەڵە خالی گرنگی بو فێرخوازان باسکرد.
هەر لەو چوارچێوەدا فێرخوازان کۆمەڵە پرسییاریان ئاراستەی مامۆستای بابەتى زمانى ئینگلیزى لە قوتابخانەکەدا کرد، کە تایبەت بوون بە ئامرازەکانی بەکارهێنراو لەناو پۆل و، چۆنییەتی سازکردنی کەشێکی جیاواز و گونجاو بۆ قوتابییان، بۆ ئەوەش مامۆستاى بابەت وەڵامى پرسیارەکانى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى دایەوە.