فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا لە کۆرسەکانى خوێندنیان بەردەوامن
فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە تاقیگەکانى ئەو زانکۆیە و، بەسەرپەرشتى مامۆستایانى پسپۆڕ بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن.
و فێرخوازان بشرى جەمال عەبدوڵلا و ئەحمەد لوقمان کەریم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لە تاقیگەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لەچوارچێوەى بابەتى تەکنەلۆجیای نانۆبایۆ،ئێمە تاقیکردنەوەیان لەسەر (جوجەڵە) کرد بۆ ئاشنابون بە نانۆپارتیکەکان و چۆنیەتى چاودێریکردنی کاریگەرییە ژەهراوییەکان لەسەر (جوجەڵە). بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نانۆ، بە گشتی بۆ بوارى پیشەسازی، پزیشکی و، وزە بەکاردێت، هەربۆیە لە ڕێگەى ئەو بابەتەوە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى پراکتیکى ئاشنایى ئەو بابەتە زانستیە دەکرێن.
لەلایەکى دیکەوە، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ مامۆستایان (Magdalena muchorowska) و (Magdalena pawelkowicz) لە زانکۆى ئێس جی دەبلیو (sggw) گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندى زانستى نێوان زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆى (sggw) کرا بۆ ئاڵوگۆڕى فێرخوازان.
هاوکات فێرخوازان ڕەند شاکر مەحمود و، مهند قەیس عەبدوڵلا لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) زانکۆى جیهان-هەولێر ئەوانیش بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن و ڕاهێنان لەو وڵاتە.