فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە میانەى بەشداریکردن لە خولێکدا، پڕۆژەیەکی ئەکادیمی لە زانکۆی SGGW لە پۆڵەندا پێشکەش دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییە نێودەوڵەتییەکاندا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٦/١/٢٠٢٦) لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە وڵاتی پۆڵەندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە خولێکى ئەکادیمى کرد و، لە کۆتایدا پڕۆژەیەکی زانستیان دەربارەی بابەتی “خۆراکبەخشی لە قۆناغە جیاوازەکانی تەمەندا” (Nutrition through Lifespan) پێشکەش کرد.
لەو پرۆژەیەیاندا، هەریەک لە فێرخوازان (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، (مروان محمد أحمد) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس، کە بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دانۆتا گاجێوسکا (Professor Danuta Gajewska) ئامادەیان کردبوو، تیایدا شیکردنەوەیان بۆ چەندین حاڵەتی کلینیکی (Case Study) کردبوو و، بە وردی تیشکیان خستە سەر پرۆسەی “هەڵسەنگاندنی خۆراکی ” (Nutritional Assessment)، دیاریکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک ماکرۆ-خۆراکەکان (Macronutrient Requirements) و، پەیڕەوکردنی شێوازە خۆراکییە پشت بەستووەکان بە بەڵگەی زانستی (Evidence-based dietary approaches) بۆ قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنی مرۆڤ.
لەو خولەدا، کە ژمارەیەک لە فێرخوازانی وڵاتی وەک (ئەڵمانیا، لاتیڤیا، ئیسپانیا و هۆڵەندا) بەشدار بوون، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریش بەشدارییەکى کارایی خولەکەیان کرد، جگە لە سوودە زانستیەکەى؛ کە یارمەتیدەر بوو لە بەهێزکردنی توانای شیکردنەوەی زانستی و بیرکردنەوەی کلینیکی فێرخوازان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانى بواری خۆراکبەخشی لە ژیانی ڕاستەقینەدا، لەهەمانکاتدا بووە دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕى کەلتورى و هەماهەنگی نێودەوڵەتی.
لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسی پڕۆفیسۆر (دانۆتا گاجێوسکا)یان کرد بۆ ڕێنماییە بەپێزەکانی و شێوازە سەرنجڕاکێشەکەی لە وانەوتنەوەدا. هەروەها دەستخۆشییان لە “زانکۆی جیهان-هەولێر” کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم ئەزموونە نێودەوڵەتییە بۆ فێرخوازان.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١/١٠/٢٠٢٥) ئەو گروپەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر گەیشتنە زانکۆى زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا، بە مەبەستی تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن لەبەر ڕۆشنایی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (MoU) واژۆکراوی نێوان هەردوو زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوودواى تەواوکردنى کۆرسەکەیان بەسەرکەوتوو بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و، لە قۆناغ و بەشەکانى خۆیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.







