فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستیی تایبەت بە ڕووکناسى دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی زانستیەکانى فێرخوازان لە پۆڵندا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٣/٢٦)، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستیی تایبەتدا بە ناونیشانی “زمانی ڕووەک – Language of Plants”. کرد.
لە میانەى ئەو کۆرسەدا، کە لە بەشی بایۆتەکنەلۆژی لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) لە وڵاتی پۆڵەندا و، بە سەرپەرشتی (پڕۆفیسۆر دکتۆر محەمەد کەلاجی) بەڕێوەچوو. هەریەک لە (عبد الله مثنى عبد الرزاق محمد و احمد جبار حسن يوسف) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر هاوشانى فێرخوازانى نێودەوڵەتى بەشدارییان لە کۆرسەکەدا کرد، لە میانی بەڕێوەچوونی کۆرسەکەدا، بەشێوەیەکى مەیدانى فێرخوازان ئاشنای نوێترین دۆزینەوە زانستییەکان کران سەبارەت بەو کارلێکە کیمیاییە وردانەی لە ناو خانەکانی ڕووەکدا ڕوودەدەن. بۆ ئەوەش (پڕۆفیسۆر دکتۆر محەمەد کەلاجی) بە وردی تیشکی خستە سەر شێوازی کاردانەوەی ڕووەکەکان بەرامبەر بە دەوروبەر و چۆنیەتی لێکدانەوەی نیشانە فیسیۆلۆژییەکانیان.
دواتر، کۆرسەکە بڕگەیەکی پراکتیکیی گرنگی لەخۆگرت، کە تێیدا فێرخوازان بە شێوەیەکی مەیدانی لە تاقیگەکانی بەشی بایۆتەکنەلۆژی مەشقیان لەسەر چۆنیەتی چاندنی ڕووەکەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکە مۆدێرنەکان کرد بۆ گەرەنتیکردنی گەشەیەکی تەندروست و بەدەستهێنانی بەرهەمی کوالێتی بەرز.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ئەزموونە مەیدانییە دیدێکی نوێی پێ بەخشیون دەربارەی پەیوەندی نێوان زانستی بایۆتەکنەلۆژی و پسپۆڕییەکەیان لە بواری خۆراکدا، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ پەرەپێدانی پڕۆژە زانستییەکانیان لە داهاتوودا.







