فێرخوازانی وەرگێڕان تۆڕى میدیایی ڕووداو بەسەردەکەنەوە
بەئامانجی ئاشناکردنی زیاتری فێرخوازانی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر بە سروشتی کاری وەرگێران و ئاگاداربوونە لە ئاستەنگیەکانی بەردەم کاری وەرگێران، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٢٠/١٠/٢٠٢٢ ) ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پیرۆت و مامۆستای یاریدەدەر عیمادەدین ماجد زنرنی سەردانی کەناڵی ڕوودایان کرد.
لەسەرەتای سەردانەکەیاندا، لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەشی میوان و بەشی کارگێڕی ڕووداو بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. دواتر لەلایەن بێستون نوری، بەڕێوەبەری ژوری هەواڵ کورتەیەک لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی هەواڵ و داڕشتنەوەی هەواڵ پێشکەش بە فێرخوازان کرا. پاشان مامۆستایانی سەرپەشتیار و فێرخوازان سەردانی چەند دێسکێکی کەناڵەکەیان کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا لەگەڵ فازڵ هەورامی بەڕێوەبەری دێسکی ئینگلیزی کەناڵەکە باسی چۆنیەتی وەرگێڕانی هەواڵ و ئاستەنگیەکانی وەرگێڕانی هەواڵی کرد، لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی ڕادیۆی ڕووداویان کرد .
لە کۆتایی دا، مامۆستای سەرپەرشتیار شوانە قادر پیرۆت بەناوی سەرۆکایەتی بەشی وەرگێران و فێرخوازان سوپاسی بەرپرسانی تەلەفیزیۆن و ڕادیۆی ڕودای کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا.