فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازی، بوارى تەلارسازى قەڵای مێژویی ئاکرێ بەسەردەکەنەوە
رۆژی شەممە ڕێکەوتى (22ی تشرینی یەکەمی 2022)، فێرخوازانى قۆناغى پێنجەمى تەلارسازی تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر سەبیح هاشم سەرۆکى بەش و بەهاوەڵى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشەکە لە ئاکرێ بینای مێژوویی قەڵای ئاکرێیان بەسەرکردەوە.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، لەلایەن بڵند ڕەزا زوبێر سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ و، ئەندازیارانى شارەکە، باسى لە مێژوى دروستکردنى ئاکرێ بەگشتى و قەڵایی ئاکرێیان بەتایبەت بۆ فێرخوازان کرد، ئەوەیان ڕونکردەوە کە قەڵاکە لەلایەن پاشا زەند لە ساڵی ٥٨٠ پێش زایین دروستکراوە. لە چەند نهۆمێک پێکدێت. نهۆمی سەرەوە تایبەت بووە بە شوێنی نیشتەجێبوونی شازادە، ناوەڕاستی بۆ هەڵگرتنی خواردن بەکارهاتووە، نهۆمی خوارەوەش ژوورێکی کۆبوونەوە بووە، کە لە ناوەڕاستی بەردێکی تەختی تێدایە. قەڵاکە چوار ستوونی هەیە.
سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ وتیشى بەم دوایانە کارى نۆژەنکردنەوەی بۆ کرا، ئەوەش بۆتە بۆتە جێگەى گرنگیی سەرنجڕاکێشى گەشتیاران.
فێرخوازان چەندین پرسیاریان لەبارەى لایەنى ئەندازیارى قەڵاکە و ئەو پێداویستى و کەلوپەلانەى بەکارهاتوون لە سەرۆکى شارەوانیان کرد، بەتایبەت ئەو کەلوپەلانەى لە کاتى نۆژەنکردنەوە بەکاریانهێناوە.