فێرخوازێکى بەشى ئەندازیارى شارستانى بەشدارى پێشبڕکێیەکى زانستى دەکات
لە چوارچێوەى پەرەپێدان بەپەیوەندییە زانستیەکان و دەرخستنى تواناى فێرخوازان، بەتایبەت پیشاندانى ڕۆڵى ئەندازیارى شارستانى لە لە کۆمەڵگە هاوچەرخەکان بۆ بونیادنانەوەى ژێرخانى وڵات، لە زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر پێشبڕکێیەکى زانستى بەڕێوەچوو و، فێرخوازێکى بەشى ئەندازى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى تێدا کرد.
پێشبڕکێیەکە تایبەت بوو بە پیشەسازی پردی (سپاگێتی) لەسەر بنەمای ستانداردی ئەندازیاری، کە جەخت لە لەسەر بنەما و پێوەر و داهێنان زانستیەکان دەکردەوە، بۆ ئەو مەبەستە عبد المؤمن ريبوار عبد الرحمن فێرخوازى بەشى ئەندازیارى شارستانى بەسەرپەرشتى ديار ناصح قادر بەشدارى لە پێشبڕکێیەکەدا کرد و توانى پلەیەکى باش بەدەست بهێنێ.
ئەم جۆرە چالاکییانە بەبەشێکى گرنگ بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاری فێرخوازان لە بەشەکانى ئەندازیاریی شارستانی دادەنرێ.