بەشی شیکارى کیمیای پزیشکی پیشانگەیەکى بۆ ئامێرەکانی تاقیگە کردەوە
بەمەبەستى پیشاندانى تواناى فێرخوازان بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرى تاقیگە پزیشکیەکان بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى تایبەتى کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (29-3-2022 )بەسەرپەرشتی دکتۆر رائد دريد ذنون سەرۆکى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى، فێرخوازانى قۆناخەکانى (1 و 2) بەشداریان لە کردنەوەى پیشانگەیەکى تایبەت بەئامێرەکانى تاقیگە کرد.
لەو پیشانگەیەدا، کە لەناو کەمپى زانکۆ کرایەوە تایبەت بوو بە نمایشکردنی ئامێرەکانی تاقیگە کە بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی چەند بابەتێکى تەندروستى وەک شیکاری فۆتۆمەتری گڕ، مەتری ئۆکسجینی هەڵوەشاوەی ئاو، مەتری ئایۆنی تایبەت بە ئاو، ئۆتکلاڤیۆ هایدرۆدیرۆ، گەرماوی ئاو، پی ئێچ مەتر، مەتری توربیدیتی، مەتری فۆسفات، مەتری ڕەنگ، مەتری پۆلی فۆتۆمتریک، تی دی ئێس، ئی سی. مەتر، پلەی گەرمی، ئاسنکەری موگناتیسی و هاوسەنگی ناسک.