بەشى کارگێڕى کار هەڵمەتێکى پاککردنەوەى شوێنە گەشتیارییەکانى بەڕێوەبرد
بەئامانجى پاراستنى ژینگەى کوردستان و، لە بەردەوامى هەڵمەتە خۆبەخشیەکانى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار هەڵمەتێکى پاککردنەوەى شوێنە گەشتیارییەکانى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە رێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر هاوکار پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە ناوچە گەشتیارییەکانى کەسنەزان هەڵمەتێکى پاککردنەوەى ناوچە گەشتیارییەکان بەڕێوەچوو.
ناوچە گەشتیارەکانى هەرێمى کوردستان لەوەرزى بەهار و نەورۆز ڕۆژانە و هەفتانە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان خێزان ڕوى تێ دەکەن، بەڵام هەندێجار و بەهۆى مامەڵەى نابەرپرسانەى بەشێک لە هاوڵاتیان ژینگەى سروشتى ناوچە گەشتیارییەکان تێکدەچى و جوان و پاکیەکەى لەدەست دەدات، ئەم هەڵمەتەى بەشى کارگێڕى کار دەنگدانەوەى باشى هەبوو و، لەلایەن ژمارەیەک لە دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن ڕوماڵ کرا و، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ فێرخوازان کرا.