پاڵەوانیەتى تۆپى پێى بەشى کارگێڕى کار کۆتایى هات
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار، یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکەى لە نێوان فێرخوانى بەشەکەى بەڕێوەبرد.
بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە یارگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یاری کۆتایی پاڵەوانیەتى بەشى کارگێڕى کار لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم گروپى (A) و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دوەم گروپى (A) بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى یەکەم گروپى (A) توانیان بەتۆمارکردنى (٩ بە ٢) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى قۆناخى دوەم گروپى (A) ببنەوە، بەوەش توانیان نازناوى پاڵەوانیەتیەکە بۆخۆیان ببنەوە.
لە کۆتایی یاریەکەشدا، لەلایەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار مەدالیاى زێڕ و زیو بەسەر یەکەم و دووەمى پاڵەوانیەتیەکەدا دابەشکرا، لەهەمانکاتدا دیارى بەسەر باشترین یاریزان و باشترین گوڵپارێزى پاڵەوانیەتیەکەدا دابەش کرا.