فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس ڕوپێویەک بۆ دۆزینەوەى کژوگیا پزیشکیەکان دەکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢)، بەسەرپەرشتى دکتۆر بەدر قادر سورچى، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس ڕوپێویەکیان بۆ دۆزینەوەى کژوگیا پزیشکیەکان ئەنجامدا.
بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لەناو کەمپسى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕوپێویەکەیان بۆ گەڕان و دۆزینەوەى گژ وگیایەکان دەستپێکرد، مەبەستى سەرەکى لەو چالاکیەش زانینى تایبەتمەندییە پزیشکیەکان بوو لەو گژوگیایانەى لە ناو زانکۆ بەردەست بوون.
لە ئەنجامى گەڕان و ڕوپێویەکەیاندا، فێرخوازان توانیان کۆمەڵێک گژوگیا بدۆزنەوە کە تایبەتمەندى پزیشکیان هەیە، واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوودا لە تاقیگە پشکنین بکەن بۆ ئەو گژوگیایانە تا بەوردى تایبەتمەندییە پزیشکیکان دەستنیشان بکەن بەتایبەت دژە بەکتریاکان و هەوکردن و، چۆنیەتى بەکارهێنانى لە بوارى پزیشکیدا.