فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس بەشدارى لە فیستیڤاڵێکى خۆراک دەکەن
ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى دکتۆرە بەهناز شاروخساتانى و ژمارەیەک لە مامۆستاى بەش لە زانکۆى سەڵاحەددین-هەولێر بەشداریان لە فیستڤاڵێکى تایبەت بەخۆراک کرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣٠/٣/٢٠٢٢) فێرخوازان لە میانەى بەشداریکردنیان لە فیستیڤاڵەکەدا، بەشەکانى جیاکانیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ ڕێکخەرانى پیشانگەیەکدا کرد، کە لەلایەن کۆلێژى ئەندازیارى کشتوکاڵى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ فێرخوازان لە قۆناخە جیاکانیان ڕێکخرابوو، بۆیە فێرخوازان جگە لە ئاشنابون بەکاروبارەکانى فیستڤاڵەکە، لەهەمانکاتدا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا نوێنەرى کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانى تایبەت بەکەلوپەلى خواردنى ناوخۆیی بناسن، کە لە فیستیڤاڵەکەا بەرهەمەکانیان نمایش کردبوو.
لەو فیستیڤاڵەدا، چەندین بەرهەمى شیرنەمەنى، هەنگوینى سروشتى، بەرهەمەکانى دانەوێڵە نمایش کاربوون، لەگەڵ کۆمەڵێک خواردنى کوردەوارى کلاسیکى وەک داندۆک، هاوکات پیشانگەکە کۆمەڵێک بەرهەمى دروستکراوى فێرخوازانى بەشەکانى کۆلێژى ئەندازیارى کشتوکاڵى لەخۆگرتبوو، کە لەلایەن فێرخوازانەوە بەنرخێکى گونجاو دەفرۆشرا بەشداربوانى فیستیڤاڵەکە.