فێرخوازێکى بەشی زمانی ئینگلیزی دەبێتە پێشکەشکارێکى سەرکەوتوو
دینا ئوسامە، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە پاڵ پەرەپێدان بەزمانى ئینگلیزى، کار دەکات بۆ پەرەپێدان بەخولیا و ئاواتەکانى بەتایبەت لە بوارى ڕاگەیاندن.
لەو چوارچێوەیەدا، لە ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) وەکو بێژەر و پێشکەشکار بەشداریەکى کارای لە ڕادیۆی جیهان کردوە، ئامانجی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەم کارە خۆبەخشییە بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خەونەکایەتى کە لە داهاتودا وەکو بێژەرێک کار بکات.
ئەم فێرخوازە چەند تایبەتمەندییەکی نمونەی بۆ کارکردن لەو بواره هەیە، کە خاوەن کەسایەتییەکی سەربەخۆیە و، توانایەکى باشى لە تێگەیشتن لە بابەتەکان هەیە، هاوکات خاوەن زانیاری و ئەزمونێکى باشە لە بوارى میدیا.
کارکردنى لە ڕادیۆى جیهان لە دواى ئەنجامدانى چەند تاقیکردنەوەیەک هات، کە لەلایەن کارمەندانی رادیۆ ئەنجام درا، لە ئێستاشدا ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک بۆ کارکردن لە ڕادیۆ تەرخان کردوە، بەشێوەیەک کاریگەری نەرێنى لەسەر وانەکانی خۆی لە بەشى ئینگلیزى دروست نەکردوە.
زانکۆی جیهان – هەولێر وەک هەمیشە باشترین ژینگەی بۆ بەدیھێنانی ئاواتەکانی فێرخوازان ڕەخساندوە و، ساڵانە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە بوارە جیاکان بۆ فێرخوازان دەڕخسێنى بۆ دەرخستن و پەرەپێدانى تواناکانیان، هاوکات بۆ لایەنى زانستیش چەندین سێنتەر و ناوەندی جیاواز لە نێو کەمپەسی زانکۆ بۆ فێرخوازان دەستەبەر کردوە.