فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى لە پیشانگەیەکى هونەرى دەکات
رێژنە موزەفەر ئیبراهیم، فێرخوازى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، لە شارى هەولێر بەبەرهەمە هونەرییەکانى بەشدارى لە پیشانگەیەکی هونەری کرد.
ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى (28/4/2023)، پیشانگەیەکى هونەرى لەلایەن (هونەرمەند بیلال کەیوانی) کرایەوە، کە لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەند لە شاری هەولێر بە مەبەستی نمایشکردنی بەرهەمە هونەرییەکانیان ڕێکیان خستبوو، لەو چوارچێوەیەشدا رێژنە موزەفەر ئیبراهیم، فێرخوازى بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەژمارەیەک لە وێنە و پۆرترێت و بەبەرهەمە هونەرییەکانى بەشدارى لە پیشانگە هونەریەکەدا کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەرهەمە هونەرییەکانیدا؛ هونەرمەندان و هونەردۆستان و ئامادەبوان، دەستخۆشیان لەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، هاوکات پیشانگەکە لەلایەن ژماریەک لە میدیاکاران لە کاناڵە تەلەفزیۆنەکان (ئین ئار تی، رەسەن، رۆژ، سپێدە) رووماڵ کرا و، لەگەڵ فێرخواز و هونەرمەند رێژنە موزەفەر ئیبراهیم چاوپێکەوتنیان کرد و، گفتوگۆیان لەبارەى کارەکان و ئاستەنگەکانى کارکردن لە بواری وێنەکێشان لەگەڵ کرد.