
قوتابیەكی زانكۆی جیهان – هەولێر لە پاڵاوتنەكانی پاڵەوانیەتی كۆنگ فو لە ئێران پلەی یەكەم بەدەست دێنێت
لە رۆژانی 7/3/2019 ، قوتابی شهیر شوكت لە بەشی كارگێڕی گشتی لە زانكۆی جیهان – هەولێر بەشداریكرد لە پاڵاوتنەكانی پڵەوانیەتی كۆنگ فو كە لە ووڵاتی ئێران بەڕێوەچوو و توانی پلەی یەكەم لە كێشی خۆی بەدەست بێنێت . ئەمە و ژمارەیەكی زۆر لە پاڵەوانانی ئەم جۆرە وەرزشە لە ووڵاتە جیاوازەكان بەشداری ئەم پاڵەوانەتیەبوون .شایەنی باسە ئەم قوتابیە خاوەنی چەندین مەدالیای ئاڵتوونی و زیوە لە وەرزشی كۆنگ فودا.