قۆناغى دووەمى پاڵەوانیەتى یارى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێکرد
قۆناغى دووەمى یارییەکانى پاڵەوانیەتى تۆپى تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١١/٢٠٢٢) بە بەڕێوەچوونى یاریەک دەستیپێکرد.
لەو یاریەدا، کە لە یاریگاى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو، یاریەکە لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و بەشى زانستى کۆمپیوتەر بوو، لە ئەنجامى یاریەکەدا، فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى توانیان بەتۆمارکردنى (٤ بە ٢) گوڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر ببنەوە.
بەوەش تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى توانیان سەرکەوتونێکى دیکە بۆخۆیان و بەشەکەیان تۆمار بکەن و، بگەنە قۆناغى پێش کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە.