لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر یارییەکى دۆستانە بەڕێوەچوو
سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى سەرۆکى بەش یارییەکى دۆستانەى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو یارییە دۆستانەیەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٧/٢/٢٠٢١) لە نێوان دوو گروپى فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو، لەلایەن (مامۆستا یەزن سەیف الدین مەحمود) چاودێرى یارییە دەکرا.
یارییەکە زۆر سەرەنج ڕاکێش بوو و، لەلایەن هەردوو تیمەکە یارییەکى بەهێز کرا، لە ئەنجامدا یارییەکى بەیەکسان (٢ بە ٢) کۆتایی پێهات و، بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازانى بەشەکە.