چۆنیەتى ئامادەکردنى کێبڵى تۆڕى کۆمپیوتەر لە پێشبڕکێیەکى زانستیدا
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لەسەر چۆنیەتى ئامادەکردنى کێبڵى تۆڕەکانى کۆمپیوتەر، لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشبڕکێیەکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخرا.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢١) لە نێوان فێرخوازى قۆناغەکانى (سێیەم و چوارەم) بەسەرپەرشتى (مامۆستا غەسان عەمانوئێل سەلیم) لە بابەتى (networks) بەڕێوەچوو، فێرخوازان پێشبڕکێیان لەسەر ئامادەکردنى کێبڵى تۆڕەکانى کۆمپیوتەر و چۆنیەتى بەستنەوەى کۆمپیوتەرەکان کرد، بۆ گواستنەوەى زانیارى داتاکان بەسوود وەرگرتن لە ئامێرى (Testers).
ئەو چالاکیە زانستیە، بەچاودێرى سەرۆکى بەشى ئەندازیارى کۆمپیوتەر و گەیاندن بەڕێوەچوو، لەلاى فێرخوازان بەگرنیگەوە پێشوازى لێکرا.