لە بەشى بایۆلۆجى وۆرکشۆپێکى تایبەت بەکۆرۆنا بەڕێوەچوو
بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە چالاکیە زانستیەکانى، بۆ ئەو مەبەستە وۆرکشۆپێکى بەناونیشانى (ڤایرۆسى کۆرنا ١٩ و سەلامەتى هزرى) بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بەشێوەى ئاوێتە بەڕێوەچوو، چەند بابەتێکى زانستى پێشکەش کرا، بۆ ئەم مەبەستە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر ئامینە سەباح جوما لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، دکتۆر حسنین تەیار لە زانکۆى ئۆکسفۆرد بەشێوەى ئۆنلاین بەشداریان کرد و دوو بابەتى گرنگیان پێشکەش کرد.
لە میانەى وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لە بارەى ئەرکە سەرەکی و گرنگەکانى کرا کە لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرنا لە جیهان ڕوبەڕووى وڵاتان بووەوە، هەروەها باس لە چۆنیەتى هاندانى تاکەکانى کۆمەڵگە کرا بۆ گۆڕینى ئاڕاستەى بیرکردنەوەیان لە بارەى ژیان, چونکە ئەشێ لە هەر کاتێکدا کۆرۆنا دوچارى تاکەکان ببێتەوە، بۆ ئەوەش بەگرنگیەوە باسى لە زاڵبوونى تاکەکان بەسەر بەر بەست و ئاستەنگەکاندا کرد.
بۆ ئەو مەبەستە دکتۆرى ئامینە تیشکى خستە سەر ڕەفتارە سەرەکی و پێویستیەکان بۆ دەربازبوون لەو ڕەفتارە و دورکەوتنەوە لە قەلەقى و دڵەڕواکێی.