لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەڵمەتى خوێن بەخشین ڕۆژى جیهانى تالاسیما بەرزڕاگیرا
بۆ بەرز ڕاگرتنى ڕۆژى (٨)ى ئایا ڕۆژى جیهانى تالاسیما، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى بانکى خوێن لە هەولێر هەڵمەتێکى خوێن بەخشینیان بەڕێوەبرد.
لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٥/٢٠٢٣) بەسەرپەرشتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە ناو کەمپى زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتەکە بەڕێوەچوو، کە تیادا فێرخوازان و مامۆستایان بەشداریەکى کاریگەریان تێدا کرد.
لە میانەى بەڕێوەچوونى هەڵمەتەکەدا؛ فێرخوازان و مامۆستایانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگارى پزیشکیان پێشکەش بەبەخشەرەکان کرد و، تیایدا باسیان لەلایەن گرنگە تەندروستى و مرۆییەکانى خوێن بەخشینیان کرد.
ئامانج لە ڕێکخستنى ئەو هەڵمەتە، جگە لە زیندوکردنەوەى ڕۆژى جیهانى تەلاسیما و هاوکاریکردنى توشبوان و نەخۆشانى تەلاسیمیا، لەهەمانکاتدا بەهێزکردنى گیانى بەخشینە لە نێو فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر.