لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى بەڕێوەدەچێت
زانکۆى جیهان-هەولێر لە وەرزى هاویناندا چەندین خولى جۆراوجۆر دەکاتەوە، لەو چوارچێوەیەدا و لەبەر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ، سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى پەرەپێدانى زمانى ئینگلیزى کردەوە.
لەو خولەدا؛ کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین محەممەد بەڕێوەبەرى سێنتەرى زمان بەڕێوەدەچێت، (٦٠) کاتژمێر دەخاێنێت و بۆ ماوەى پێنچ هەفتە بەردەوام دەبێت، بەشداربوان کە لە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و زانکۆکانى دیکە پێکهاتوون، ڕۆژانە بەشێوەیەکى پراکتیکى لە بوارە سەرەکیەکانى زمانى ئینگلیزى (قسەکردن، گوێگرتن، خوێندنەوە، نووسین، وشەسازی، و ڕێزمان.) ڕاهێنان بە بەشداربوان دەکرێت.
خولى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى لە (٣٠)ی تەمموزی (٢٠٢٣)ەوە دەستى پێ کردوە، ڕۆژانە لەلایەن مامۆستایان (مەروە مەحمود و زینە مەحمود) چالاکى جۆراو جۆر بە بەشداربوان دەکرێت، کە بریتین لە چالاکى دیبەیت و گفتوگۆ، پێشکەشکردنی زارەکی، گوێگرتن لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، هەروەها مەشقی خوێندنەوە و نووسین، بەشداربوانیش بەگڕوتینەوە بەشدارى چالاکیەکان دەکەن و ئارەزووی بەرزکردنەوەی توانای زمانی ئینگلیزی دەکەن و، متمانەیەکى بەرزیان بەتواناکانى خۆیان هەیە.
شایانى باسە بەشداربوان پێش دەستپێکردنى خولەکە تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستیان بۆ کراوە و، ئێستاش بەپێى ئاستەکانیان دابەشکراون، واش بڕیارە لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر سەرجەم بەشداربواندا دابەش بکرێت.