لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرک شۆپێک لە بارەى هۆشیاری شێرپەنجە بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (13ی شوباتی 2024) بە سەرپەرشتی (دکتۆر عەلی محمد حسێن) سەرۆکى بەشی زانستە بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکی لەبارەى هۆشیاری شێرپەنجەی ڕێکخست، ئامانج لە وۆرکشۆپەکە پەروەردەکردن و بەهێزکردنی ئاستى هۆشیارى تاکەکانى کۆمەڵگە بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە.
لە میانەى چالاکیەکەدا، کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆ بەڕێوەچوو، دکتۆر هانا ڕزگار محمد بابەتێکى لەبارەى جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە و هۆکار و مەترسی و شێوازەکانی زوو دەستنیشانکردن پێشکەشکرد.
لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا ( دەلیر تیلی، پێشکەشکاری لە تۆڕى میدیایى ڕووداو) و ،ڕزگاربووی شێرپەنجە، بە بوێریەوە باسى لە ئەزمونى ژیانى خۆى لە بەرەنگاربوونەوە و زاڵبوون بەسەر نەخۆشیی شێرپەنجە بۆ ئامادەبوان کرد.
وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکى کراوە و پرسیار و وەڵامی کارلێککارانەى ئامادەبووان کۆتایی هات، لە کۆتاییدا دکتۆر عەلی محمد حسێن) سەرۆکى بەشی زانستە بایۆمیدیکاڵ بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد صابر دەلۆیی سەرۆکی زانکۆی جیهان – هەولێر، پێشکەش بە دکتۆر هانا ڕزگار و دەلیر تیلی کرد.