لە زانکۆى جیهان-هەولێر کۆتاىی بەخولى ڕێگەکانى وانەوتنەوە بۆ مامۆستایانى وەزارەتى پەروەردە هات
ڕۆژى چوارشەممە رێکەوتی (١٤/٩/٢٠٢٢) خولی پێداگۆجی (ڕێگەکانى وانەوتنەوە) بۆ مامۆستایانی پەروەردە لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرکەوتووی کۆتایی هات.
لە ماوەى ئەو خولەدا، کە زیاتر لە (٥) هەفتەى خایاند و، مامۆستایان لە قۆناغ و پسپۆری جیاواز و لە قوتابخانەی جیاوازەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشداریان کرد ئاشناى چەندین بابەت و میتۆدى تازەى وانەوتنەوە بوون، وەک ژینگەی فێربوونی سەردەمییانە، تەکنیکەکانی بەڕێوەبردنی پۆل، پێوانە و هەڵسەنگاندن، کارامەیی لەسەر بنەمای پەروەردەیی، کۆمپیوتەر، فێرخواز سەنتەری پرۆگرامی فێربوونە.
خولەکە لەلایەن دەستەى لە مامۆستا و پسپۆڕ و شارەزایانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى تیورى پراکتیکى بەڕێوەدەبرا و، لە رێگەی گفتوگۆکردن زانیاری و ئەزموونیان بابەتەکانیان بۆ مامۆستایاى بەشدار شی دەکردەوە، هەمان کاتدا باس لە چۆنیەتى تێپەڕاندنى ئەو ئاستەنگانە دەکرد کە لە میانەى بەڕێوەچوونى وانەکانیان رووبەروویان دەبێتەوە.
لە ماوەى ڕابردودا زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆرى بۆ وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى هەرێمى کوردستان کردۆتەوە، کردنەوەى ئەم خولەش لە چوارچێوەى بەرهەمى یاداشتنامەیەکى لێتێگەیشتنى نێوان وەزارەتى پەروەردە و زانکۆى جیهان-هەولێرە.