فێرخوازێکی بەشی تەندروستی کۆمەڵ گروپێک تایبەت بە کاری خێرخوازی دروست دەکات
فێرخوازێکی بەشی تەندروستی کۆمەڵ له زانكۆی جیهان -هەولێر گروپێکى تایبەت بۆ کار و چالاکی خێرخوازى و خۆبەخشی دروست دەکات.
خەڵات عەلى، كه فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى تەندروستى كۆمەڵە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لەگەڵ گرنگیدان بە خوێندن و وانەکانی، کاروچالاکى خۆبەخشى ئەنجام دەدات.
هەربۆیە لە پێناو کاراکردنى زیاترى کارى خێرخوازى و بڵاوکردنەوەى گیانى خۆبەخشى لە نێو فێرخوازان گروپێکی خۆبەخشی دروستکرد، خەڵات عەلى دەڵێ لە میانەى ئەم گروپەوە مانگانە پڕە پارەیەک کۆدەکەینەوە و دەیبەخشینە ئەو کەسانەى پێویستیان بەکۆمەک و هاوکارى هەیە.
وتیشى ئامانجى سەرەکیمان لەگەڵ هاوکاریکردنى ئەوانەى پێویستیان بەکۆمەک و دەستگیرۆیکردنە، لەهەمانکاتدا دەخوازین هانى فێرخوازانى زانکۆ بدەین بۆ قوڵکردنەوەى گیانى خۆبەخشى، بۆیە هەوڵ دەدەین لە داهاتودا کارەکانمان فروان بکەین.