خوێندکارانی بەشی دیزاینی ناوخۆ پرۆژەی دروستکردنى نەخۆشخانەی جیهانى فێرکاری بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی دیزاینی ناوخۆ سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ پرۆژەی دروستکردنى نەخۆشخانەی جیهانى فێرکاری ڕێکخست، کە لە ئێستادا لە قۆناغی دروستکردندایە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (14/9/2022) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر نەغام یەحیا بەهاوڕێیەتى خاتوو مەیس نەسیر و، لە چوارچێوەی بابەتی (دیزاینی بەردەوام)، فێرخوازانى بەشى دیزاینى ناوخۆ لە نزیکەوە ئاشناى پڕۆژەکە کران.
لەسەرەتادا، لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکارى پڕۆژەکەدا فێرخوازان زانیارى وردیان لەبارەى هەموو بەشەکان پڕۆژەکە وەرگرت، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە تیشکی خستە سەر ڕەهەندەکانى پڕۆژەکە و، کەرەستەی بیناسازی و پلانی دیزاینى ناوخۆیی پڕۆژەى دروستکردنى نەخۆشخانەی جیهانى فێرکاری بەتایبەت لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەی دیزاین، فەزای پڕۆژەکان، وەک پلان و شوێنی کارکردن و چەندین لایەنى دیکەى پەیوەست بەدیزاین.