لە زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازان بەڕێوەچوو
وەک هەنگاوى یەکەم بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) و، بۆ هاندانى فێرخوازانى ئارەزومەندانى وەرزشى، سەرۆکایەتى بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان، بەڕێکخستنى وبەڕێوەبردنى چەند یارییەکى دۆستانە چالاکییەکانى دەستپێکرد.
ڕۆژى پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (٧/١٠/٢٠٢١) و, بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەش، ژمارەیەک یارى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى قۆناغە جیاکانى بهشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یەکەم، کە تایبەت بوو بەیارى تۆپى پێ، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم و قۆناغى دووەم یەکسان بوون، هەروەها لە یارى ڕاکردنى (٨٠٠)م لە گۆڕەپان و مەیدان، فێرخوازانى قۆناغى دووەم توانیان پلەى یەکەم بەدەست بهێنن، لەهەمان کاتدا یارییەکی دۆستانەى دیکە لەنێوان فێرخوازانى قۆناغی چوارەم و فێرخوازانى قۆناغی سێیەم بەڕێوەچوو، کە تێیدا فێرخوازانى قۆناغی سێیەم یارییەکەیان بردەوە.
لەکۆتایی یارییەکاندا، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم ستایشی فێرخوازانى قۆناغی دووەم و سێیەمیان کرد بۆ ئاستی بەرزی و تواناى یاریکردنیان.