لە نەخۆشخانەى نانەکەلى بەشى کارگێڕى کار هەڵمەتێکى خوێنەبەخشینى بەڕێوەبرد
لە بەردەوامى کارە خۆبەخشیەکانى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار، کە بۆ خزمەتکردن بەچین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات، هەڵمەتێکى خوێنبەخشینى ئەنجامدا.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠٢١) و، لە چوارچێوەى کارە خۆبەخشى و مرۆییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشى کارگێڕى کار لە بانکى خوێن لە شارى هەولێر هەڵمەتێکى خوێنبەخشین بەڕێوەبرد.
لەو هەڵمەتە فراوانەدا، کە ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز لەسەرجەم قۆناغەکانى خوێندن بەگڕوتین بەشداریان تێدا کرد و، لە بانکى خوێن لە هەولێرەوە خوێنیان پێشکەش بەمنداڵانى توشبوو بەشێرپەنجە کرد، بەتایبەت ئەوانەى لە ئێستادا لە نەخۆشخانەى نانەکەلى چارەسەر وەردەگرن، لەسەرەتادا فێرخوازان ئاشناى مەترسیەکانى منداڵانى تەمەن (٣ تا ١٣) ساڵان بەنەخۆشى شێرپەنجە کران، هەر ئەوەش بووە هۆکارى بەشداربوونى ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز لە هەڵمەتەکەدا.
نەخۆشخانەى نانەکەلى بەیەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکانى تایبەت بەچارەسەرکردنى نەخۆشیەکانى خوێن و شێرپەنجە دادەنرێ و، چەندین بەشى تایبەتى بەنەخۆشیەکانى خوێن و، چارەسەرکردنى شێرپەنجەى پیاوان و ژنان و منداڵان و سەرجەم تەمەنەکانى لە خۆگرتووە.
ئەو هەڵمەتى خوێنبەخشینە، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر بشرى عەلى و مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد سابر جامى بەڕێوەچوو، نەخۆشخانەى نانەکەلى بەهاوکارى بانکى خوێن کارمەندى پزیشکى تایبەتیان تەرخانکرد بۆ پێشوازیکرجن و کارئاسانیکردن بۆ وەرگرتنى خوێن لە فێرخوازانى خۆبەخش.