بەشى کارگێڕى کار لە هاوکاریکردنى قوتابخانەکان بەردەوامە
بە ئامانجى ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبار و تەندروست بۆ فێرخوازان لەسەرجەم قۆناغە جیاکانى خوێندن و بەتایبەت فێرخوازانى قۆناغى بنەڕەتى و ئامادەیی و، لە درێژەى کۆمەک و هاوکاریکردنى ئەو قوتابخانانەى پێویستیان بەهاوکارییە، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار قوتابخانەى هیران ستى ٢ لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٢/٢٠٢١) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر قصى حەمید ئەلسەلامى و مامۆستایانى یاریدەدەر (بوشرى عەلى و محەمەد سابر جامى) و، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشەکە سەردانى قوتابخانەى (هیران ستى ٢)یان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا مەنصور محەمەد ستار بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و یاریدەر و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا، بەڕێوەبەرى قوتابخانەى هێران ستى ٢ سەرەتاى تێکەڵاو کورتەیەکى لەبارەى قوتابخانەکە و، پێداویستى و کەموکوڕییەکانى پێشکەش بە شاندەکەى سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار ڕاگەیاند و، ڕونیکردەوە قوتابخانەکەیان سەربارى بەرزى ئاستى زانستى، بەڵام لە ڕووى ژینگەى خوێندنەوە لە دۆخێکى باشدا نیە و، کەموکوڕى زۆریان هەیە.
دواتر شاندەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەش و پۆلەکانى قوتابخانەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى کەموکوڕییەکان بوون، بۆیان ڕوون بوەوە کە قوتابخانەکە کێشەى گەورەیان لە ژێرخاندا هەیە، چونکە قوتابخانەکە لەناو کەرەڤانەدایە، ئەوەش وایکردوە کۆمەڵێک گرفتى گەوەریان بۆ دروست بکات، بەتایبەت لە سیستەمى کارەبا و ڕوناکى، هەواکێش، لە بوارى تەندروستى و سەلامەتى بەتایبەت لە بوارى کارەبا بۆ فێرخوازان لەبار نیە.
هاوکات قوتابخانەکە، کێشەى لە بوارى خاوێنکردنەوە و دەستشۆر و (wc) هەیە، لەگەڵ کێشەى کەمى ئامێرى گەرمکردنەوە و، دانەپشۆینى کابینەکان و دابڕینى تەڕى یەکێکى دیکەیە لە کێشەى قوتابخانەکە، هەربۆیە کەڕەڤانەکان کە ژمارەیان (١٢) کەرەڤانەیە پێویستیان بەنۆژەنکردنەوە هەیە.
لە ئەنجامى کۆبونەوەیەکدا، کە لە نێوان لێژنەى بەرپرسیار لە نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکە و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و، بەبەشدارى کۆمپانیاى (Daim Company) بەڕێوەچوو گفتوگۆ لەبارەى ڕێوشوێنەکانی چاکردنەوەى سیستەمى کارەبا و سەربانى قوتابخانەکە کرا و، بڕیارى پێویستى لەبارەوە درا.