لە نەخۆشخانەى پاکى فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ چەند چالاکیەکى زانستیان ئەنجامدا
لە بەردەوامى کار و چالاکیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى یەکەم ڕێکخست.
بۆ ئەو مەبەستە، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستایانى یاریدەدەر (نور سامی عمر) و (سیروان احمد رشید) فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەگەشتێکى زانستی لە شارى هەولێر نەخۆشخانەى پاکى تایبەتیان بەسەرکردەوە.
لە یەشێکى سەردانەکەیاندا و، بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فێرخوازان بەتایبەت لە بابەتەکانی فیزیای ژیانی، فێرخوازان ئاشناى ئامێری سی تی سکان و، چۆنیەتی کارکردن و سودی ئامێرەکە لە بواری پزیشکیدا کران، هەروەک زانیارى پێویستیان لەبارەى جیاوازی لە نێوان ئامێرەکانی سی تی سکان و تیشک گرتن و ئێم ئاڕ ئای پێشکەش کرا.
لەلایەکى دیکەوە، هەر لە نەخۆشخانەى پاکى فێرخوازانى قۆناخى یەکە بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە و چەند نمونەیەکی خوێنینان وەرگرت بەمەبەستی ڕاهێنان لەسەر کردە پزیشکییەکان و پشکنینیە شیکارییەکان، ئەوەش هەلێکی گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا لە نزیکەوە ئاشنای چۆنیەتی کارکردنی نەخۆشخانەکان و، چۆنیەتى مامەڵەی تەندروست لەگەڵ نمونەی زانستی شیکاری ببن.