لە پۆڵندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تاوتوێى ڕەهەندە ئابووری و کۆمەڵایەتیی و ئاوییەکانى گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانیان و لە چوارچێوەى خولى هاوینەى زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە دوو چالاکیى دیکەى زانستى تایبەت بە گۆڕانى کەش و هەوا کرد.
ڕۆژی پێنجەمى چالاکیە زانستیەکانیدا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر ئامادەى دوو چالاکى زانستى بوون، یەکەمیان پێشکەشکردنى بابەتێک بوو بەناونیشانى هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سەرچاوەکانی ئاو: مۆدێلی هایدرۆلۆجی کۆپڵکردن و مۆدێلی دروستکردنی کەشوهەوا(Assessing the Impacts of Climate Change on Water Resources: Coupling Hydrological Model and Weather Generating Model)، کە لەلایەن بەهمەن جەباریان عامری (Bahman Jabbarian Amiri ) پێشکەشکرا.
چالاکى دوەمیان بەشداریکردن بوو لە بابەتێک بەناونیشانى ڕەهەندە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا (The economic and social dimensions of climate change)، کە لەلایەن بەدرخان عەبدوڵڵا عومەر (Baderkhan Abdulla Omer) پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و سەرجەم فێرخوازانى بەشداربوى خولەکە کرا.
لە میانەى ئەو دوو چالاکیە زانستیەدا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ پێشکەشکارانى بابەتەکان گفتوگۆی وردیان لەبارەى ڕەهەند و لایەنە جیاکانى گۆڕانى کەش و هەوا کرد، بۆ ئەوەش سەرەنج و بۆچونەکانیان بەوردى لەو بارەیەوە خستەڕوو.