مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ لە زانکۆى لۆدز بابەتێک لە بارەى (گرین مارکێتینک) پێشکەش دەکات
مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە یەکێکە لە مامۆستایانى سەرپەرشتیارى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ پۆڵندا، لە زانکۆى لۆدز بابەتێکى بەناونیشانى (گرین مارکێتێنک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا) پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە سێیەم ڕۆژى چالاکیەکانیادا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، لە زانکۆى لۆدز لە پۆڵندا بەشداریان لە چالاکیەکى زانستى کرد، کە تایبەت بوو بە (گرین مارکێتینک)، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدى قاسم مامۆستا لە بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە هاوکات یەکێکە لە سەرپەرشتیارى فێرخوازان بابەتەکەى پێشکەش کرد.
لەو چالاکیەدا، کە ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازانى زانکۆکانى وڵاتانى (پۆڵەندا، تورکیا، عێراق، ئۆکراین، ئیکوادۆر و بەڕازیل) ئامادەیبون، سەرەتا مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدى قاسم دواى خۆناساندنى ئینجا کورتەیەکى لەبارەى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پێگەى لە ئاستى زانکۆى ناوخۆیی و عێراقى و جیهانیەکان پێشکە بەفێرخوازانى ئامادەبوو کرد، هەروەک باسى لەو بەشە زانستیانەى زانکۆى جیهان-هەولێریش کرد، کە فێرخوازانیان بەشداریان لەم کۆرسە هاوینیە لە پۆڵندا کردوە.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا بابەتێکى بەناونیشانى (Green Marketing to combat climate change) پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش دواى ڕونکردنەوەى پێویست لەبارەى چەکى (Green Marketing) پاشان بەوردى ئاماژەى بە گرنگى بەرەنگاربونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا لە پێناو خزمەتى مرۆڤایەتى و نەوەکانى داهاتوو کردەوە.
لە کۆتایشدا؛ فێرخوازانى ئامادەبوو لەگەڵ دەستخۆشیکردن لەو مامۆستایەى زانکۆی جیهان-هەولێر، گفتوگۆیان لەبارەى ناوەڕۆکى هەنگاوەکانى ئەو بەبازاڕکردنە کرد.