لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرەدا بەشى بایۆمیدیکاڵ چالاکیەکی پزیشکی بەڕێوەبرد
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە، بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەبەشدارى فێرخوازان چالاکیەکى بەڕێوەبرد. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محمەد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە قوتابخانەى هەولێر چالاکییەکی هۆشیاری پزیشکی بەڕێوەبرد.
لەو چالاکیەدا، فێرخوازان زانیاریان دەربارەی هەندێک جۆری نەخۆشی بە گشتی و بەتایبەتی دەربارەی نەخۆشی شەکرە پێشکەش بەقوتابیانى قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەوەش زانیاری وردیان سەبارەت بە هۆکار و نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە و چۆنیەتی خۆپاراستن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە و، باشترین ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە پێشکەش بەقوتابیان کرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەبەکارهێنانى ئامێرى لیفۆترۆنیکیان (Lifotronic) ڕێژەى نەخۆشی شەکرەیان بۆ قوتابیان دیاریکرد، پاشان پشکنینی H_pylori بۆ بەکتریاکانی گەدەى قوتابیان کرد، لە میانەى چالاکەیەکەدا فێرخوازان نزیکەی ٨٠ پشکنینیان بۆ نەخۆشی شەکرە (HbA1c) و ٢٥ پشکنین بۆ H_pylori و ١٠٠ پشکنینی جۆری خوێنیان ئەنجامدا، دواتریش ئەنجامی پشکنینەکان لە ڕێگەی پۆستەى ئەلیکترۆنى دەگەیەنرێتە فێرخوازانى قوتابخانەکە.