مامۆستایەکى زانكۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە خوولێکى ڕاهێنانى تۆپى پێى ئاسیا دەکات
بۆ پەرەپێدانى زیاتر بە توانا زانستى و وەرزشییەکانى مامۆستایەکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە خولێکى ڕاهێنانى تۆپى پێى ئاسیا دەکات.
دکتۆر ئەکرم عبدالواحد سەرۆکى بەشى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە خوولى ڕاهێنانى ئاسیا بۆ تۆپى پێ لە ئاستى (A ) دەکات.
لەو خولەدا، کە بەسەرپەرشتى وانەبیژى ئاسیا (فەجر ئیبراهیم) و (وەسام نەجیب) لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، بۆ ماوەى سێ هەفتە بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا چەندین بابەتى زانستى و کردارى تایبەت بە تۆپى پێ پێشکەشکرا و، ڕاهێنان بەبەشداربووان کرا.
لە کۆتاى خوولەکە لەلایەن لێپرسراوانى تۆپى پێى بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر سەرجەم بەشداربووانى خولەکەدا دابەش کرا، بەشداربوانیش بەگرنیگەوە باسیان لە خولەکە کرد، جەختیان لەسەر ئەوەشکردەوە، کە خوولەکە زۆر بابەتى بەسوودى پراکتیکى و تیورى تێدا بووە.