وانەكانی فێركردنی بیركاری بە بەكارهێنانی زمانی ئینگلیزی
هەردوو مامۆستای بەشی وەرگێڕان مشتاق جمیل و زیاد محمد دەستیان كرد بە خوولی پەرەپێدانی لێهاتنەكانی زمانی ئینگلیزی لە رۆژی دووشەممە بەرامبەر 30 تشرینی دووەمی 2015 ، بۆ مامۆستایانی وانەی بیركاری . راهێنراوان هەفتانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر و لە كاتی جیاوازدا بابەتێكی تێروتەسەل و چڕ و بەكرداری وەردەگرن لە بارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پۆل و پرسیارەكانی هەڵسەنگاندن و پەیڕەو كردنی نوێترین شێوازەكانی فێركردن ، لەگەڵ پەرەدان بە توانای راهێنراوان لە بواری گەیاندن بە بەكارهێنانی زمانی ئینگلیزی و باشترین رێگا كاریگەرەكانی گەیاندنی زانیاری .