خولی پەرەپێدان بۆ زمانی ئینگلیزی و لێهاتوویی بەكارهێنانی كۆمپیوتەر
سەنتەری زانكۆی جیهان بۆ پەرەپێدان و راوێژكاریەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری زمانەكانی سەر بە زانكۆ هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی راهێنان لە زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتەر بۆ ستافی فێركاری سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەرێمی كوردستاندا . خولەكە لە رۆژی 30 / 11 / 2015 دەست پێدەكات و بۆ ماوەی 5 هەفتە بەردەوام دەبێت . سەنتەرەكە خولی راهێنانی تر ئەنجام دەدات لە پسپۆڕیە جیاوازەكان و دەتوانرێت وادەی وانەكان لە ڕێی خشتەی هاوپێچەوە بزانرێت