وانە پراكتیكیەكانی بەشداربووان
رۆژی پێنج شەممە 10 كانونی یەكەمی 2015 وە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر یسری محمد سلمان ، هەندێك لە بەشداربووانی خولی پەرەپێدانی لێهاتنەكانی زمانی ئینگلیزی ، هەڵسان بە ئەنجامدانی چەند وانەیەكی پراكتیكی تایبەت بە وانەی زانست . هەر لەم بارەیەوە بەشداربوو سفینە علی وانەیەكی پراكتیكی ئەنجامدا بە ناونیشانی (چۆن هەستەكانم یارمەتی فێربوونم دەدەن) بەپێی ئەو پلانی خوێندنەی كە خۆی دایڕشتبوو . بەشداربوو هەوڵی دا بابەتەكە كۆنتڕۆڵبكات و بیگەیەنێت بە بەكارهێنانی كاریگەرترین رێگاكانی گەیاندنی زانیاری وەك دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان بابەتی پێشوو ئێستاكە و جەخت كردنەوە لە گرنگی ووشە ئاماژەدەرەكان و پرسیاركردن و راڤەكردنی مانای ووشە نامۆ و نەناسراوەكان