
يارييەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى بەشى وەرزش و یانەى ژنانى هەولێر بەڕێوەچوو
رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/٢/٢٠٢١) یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر و یانەى ژنانى هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو یاریەدا، کە لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە یارى تۆپى دەست، لە یاریەکەدا ڕکابەریەکى توند لە نێوان یاریزانانى هەردوو یانەکەدا بەدى دەکرا، بەڵام لە کۆتایدا یاریەکە بەیەکسانبوون کۆتایى پێهات.