لە زانکۆى جیهان کۆڕێکى شیعر خوێندنەوە بۆ فێرخوازان ڕێکخرا
بۆ هاندان و دەرخستنى تواناى فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى پەيوەنديیە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى چالاكيەكى روناکبیرى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢١/٢/٢٠٢١) لە هۆڵى VIP)) بەئامادەبوونى مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، چەند بەرهەمێکى ڕۆشنبیرى پێشکەش کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرەتا لەلایەن فێرخوازانەوە چەند پارچە هۆنراوەیەک خوێندرایەوە، بۆ ئەوەش لەلایەن ( عومەر محەمەد بيتۆ) بەزمانى کوردى شیعرێک خوێندرایەوە، هەروەک بە زمانى عەرەبي لەلايەن فێرخواز ( زەينەب عەلى خەلف) پارچە شیعرێک پێشکەش بەئامادەبووان کرا.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، سمينارێك لەلايەن ( محەمەد رەزوان) بەناونيشانى ( گرنگى خويندنەوە لە دروستكردنى كەسايەتى فێرخواز لە زانكۆ) پێشکەش کرا.
چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى ئامادەبووان و, سوود گەیاندن بەفێرخوازانى زانکۆى جیهان.